به ڤیدیۆ... گرێبه‌ستێكی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ یاریزانێكی به‌هره‌مه‌ند ئاشكرا ده‌كرێت
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی نزیك له یانه‌كه، ریال مه‌درید به فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی به‌هره‌مه‌ندی پاراگوایی واژۆ كردووه.
كه‌مێك پێش ئێستا پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید ناوه‌ڕاستكاری پاراگوایی ته‌مه‌ن 18 ساڵان (سێرجیۆ دیاز)ـی كڕیوه.
ئه‌م یاریزانه به‌هۆی خۆشه‌ویستی بۆ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ناوی خۆی بۆ (كۆن ئه‌گوێرۆ) گۆڕیوه.
ئه‌م یاریزانه وه‌رزی رابردوو له خولی پله‌دووی پاراگوای یاریی كردووه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی پاراگواشه بۆ خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵان، له لایه‌ن یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیاوه‌ش چاودێری كراوه، به‌ڵام زیدان ئه‌م یاریزانه‌ی بۆ ریزه‌كانی تیپی دووه‌می یانه شاهانه گوازتۆته‌وه و بڕیاریشه بۆ وه‌رزی داهاتوو به درێسی ژماره (10) له‌گه‌ڵ تیپی كاستیای ریال مه‌درید یاریی بكات.