به‌كارهێنانی تیك تۆك له فه‌رمانگه حكومییه‌كانی ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكادا قه‌ده‌غه كرا

K24 – هه‌ولێر:
كریستی نویم، فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی ساوس داكوتای ئه‌مه‌ریكا، بڕیاری دا فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت چیدیكه تیك تۆك به‌كار نه‌هێنن.
ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: تیك تۆك ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خستووینه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
وتیشی: حزبی شیوعی چین زانیاری به‌كارهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی به كارده‌هێنێت.
هه‌روه‌ها وتی: رێگه نادرێت فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت پلاتفۆرمی تیك تۆك دابه‌زێنن، یان به‌كاری بهێنن.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا، كریستی نویم، جه‌ختیكرده‌وه، پێویسته ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكاش هه‌مان رێگه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌ی بگرنه به‌ر و تیك تۆك قه‌ده‌غه بكه‌ن.
تیك تۆك پلاتفۆرمێكی تایبه‌ت به گرته‌ی ڤیدیۆییه و كۆمپانیای ByteDance چینی خاوه‌ندارێتی ده‌كات و له 2018ه‌وه كار ده‌كات و له چین و جیهانیشدا به‌كارهێنه‌رێكی زۆری هه‌یه.