سه‌ربازێكی دیكه‌ی توركیا له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی دیكه‌ی له سنووری هه‌رێمی كودستان راگه‌یاند كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی شه‌ڕی په‌كه‌كه كوژراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (30ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ناسنامه‌ی سه‌ربازێكی دیكه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی په‌كه‌كه‌دا له سنووری هه‌رێمی كوردستان كوژراوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، سه‌ربازه كوژراوه‌كه‌ی توركیا ناوی (نه‌دیم كۆركماز)ـه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژی (26ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا مردنی سه‌ربازێكی دیكه‌ی راگه‌یاند كه له ئۆپه‌راسیۆنی "چنگ-قفڵ" له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا به سه‌ختی بریندارببوو.
پێشتریش له هه‌مان رۆژدا، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كوژرانی دوو سه‌رباز و برینداربوونی سێ سه‌ربازی دیكه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندبوو، كه یه‌كێك له‌و بریندارانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه مردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شه‌وی (26ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا مردنی سه‌ربازێكی دیكه‌ی راگه‌یاند به‌هۆی هه‌وره برووسكه‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژی (25ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ناسنامەی دوو سەربازی ئاشکراکرد، کە لە شەڕی پەکەکە لە ناوچەی زاپ کوژراون، كه یەکێک پله‌ی ئەفسەر بوو.
وەک لە راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیا هاتبوو، کوژرانی ئەو دوو سەربازە بەهۆی هێرشی گەریلاکانی پەکەکە بووە بۆ سەر هێزەکانیان، هاوکات سەربازێکی دیکەشیان برینداربووە.
سوپای تورکیا له 18ـی نیسانی 2022، له رێگه‌ی وشکانی و ئاسمانییه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ناوی "چنگ-قفڵ" بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی په‌که‌که له ناوچه‌کانی زاپ، مه‌تین و ئاڤاشین ده‌ستپێکردووه.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا، تائێستا زیاتر له 90 سەربازی سوپای وڵاته‌كه‌ی لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون.