كونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندا: ئه‌زموونی خۆمان له بواری كشتوكاڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌گوازینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
یاكۆ بیرێندز، كونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێری پایته‌خت، رایگه‌یاند، هاوكارییه‌كانی هۆڵه‌ندا له بواره جیاجیاكاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
بیرێندز، له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "باسی رۆژ"ی كوردستان24، رایگه‌یاند، حكومه‌تی هۆڵه‌ندا هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له كه‌رته جیاجیاكان ده‌ربڕیوه، به تایبه‌تی له بواری كشتوكاڵدا.
گوتیشی: هۆڵه‌ندا ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی له بواری كشتوكاڵ هه‌یه، له‌سه‌ر رووبه‌رێكی كه‌م و به ئاوێكی زۆر كه‌م دووه‌م وڵاته له رووی به‌رهه‌مهێنانی میوه و دانه‌وێڵه‌كانه‌وه.
روونیكرده‌وه، هۆڵه‌ندا هاوكار و پشتیوانه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان پێشبخرێت و سوود له ته‌كنیكی نوێی كشتوكاڵی وه‌ربگرێت و بتوانێت وه‌به‌رهێنانی زیاتر له‌و بواره‌دا بكات.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری هۆڵه‌ندا بۆ هه‌ولێری پایته‌خت، كونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان گوتی: سه‌ردانه‌كه بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه راوێژكارییه‌كانی هۆڵه‌ندا بوون و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان زۆر پرسی جێبایه‌خی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ كراون.
سه‌باره‌ت به هاوكاری بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، ئه‌و دیپلۆماتكاره بیانییه، گوتی: پرۆسه‌كه به خاوی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام گرنگه به‌رده‌وام بێت.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌بێت، ده‌كرێت ساڵی داهاتوو پێشكه‌وتنی گه‌وره له بواری یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌ی حه‌فتا و هه‌شتای هێزی پێشمه‌رگه به‌دیبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وڵاته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هاوكار و پشتیوانی پێشمه‌رگه بووه و ئێستاش تیمێكیی سه‌ربازی، كه زیاتر له 120 سه‌رباز پێكهاتوون، ئه‌ركی پارێزگاریكردن له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریان له ئه‌ستۆیه.