گه‌ڵاڵه.. به هۆی بروسكه‌وه به‌شێكی شاخێك داڕما
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی بروسكه‌وه، به‌شێك له شاخێكی نزیك گوندی ئۆمه‌راوه‌ی سه‌ر به شاره‌دێی گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی چۆمان داڕما.
په‌یامنێری كوردستان24 له شوێنی رووداوه‌كه رایگه‌یاند، به هۆی داڕمانی ئه‌و شاخه‌وه، گه‌وڕێكی مه‌ڕوماڵات، كه درێژییه‌كه‌ی 40 مه‌تر بووه داڕماوه و له ئه‌نجامیدا، 2 به‌ران مردار بوونه‌ته‌وه.
خاوه‌نی گه‌وڕه‌كه، بۆ كوردستان24 باسی له‌وه‌كرد، توانراوه ماڵاته‌كه‌ی دیكه‌ی رزگار بكرێت، به‌ڵام زیانێكی زۆری ماددی به‌ركه‌وتووه و بڕێكی زۆری ئاڵف و جۆ كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی گه‌وڕه رووخاوه‌كه.
گوتیشی: تیمه‌كان توانیویانه زوو بگه‌نه یارمه‌تی و هاوكاریان كردووه بۆ رزگاركردنی ماڵاته‌كه‌ی.
رووداوه‌كه هیچ زیانێكی به خانووبه‌ره‌ی هاووڵاتیانی نیشته‌جێی گونده‌كه نه‌گه‌یاندووه.