فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌ باره‌ی پشكنین و كارتی ڤاكسینی كۆرۆنا بڕیارێك ده‌رده‌كات

بۆ هه‌موو گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یه‌
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌ڕێوبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، له‌ سبه‌یه‌وه‌ كار به‌ كارتی پشكنینی كۆرۆنا ناكرێت.

ئه‌حمه‌د هۆشیار روونیكرده‌وه‌، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ (1ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، سه‌رجه‌م گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێویستیان به‌ هه‌بوونی كارتی ڤاكسین و پشكنینی كۆرۆنا نابێت.

پێشتر له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، مه‌رج بوو، گه‌شتیاران كارتی پشكنین و وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا هه‌بوو، بۆ تێپه‌ڕین به‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا.

ئه‌م بڕیاره‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، ئه‌مڕۆ لە رێنماییەکی نوێدا "دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی"، سەرجەم گەشتیارانی "عێراقی و بیانی" و هێڵە ئاسمانییەکانی ئاگادار كرده‌وه‌، له‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌وه‌ لەکاتی گەشتکردنی هاتن و چوون لە فڕۆکەخانەکانی عێراق پێویستیان بە هیچ بەڵگەنامەیەکی ڤاکسین، یاخود پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێت.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاند، لە هەرێمی کوردستان رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا گۆڕانکاری بەسەرهات و ئاسانکاری لە گەشتکردن و بەستنی ماسک و کارتی ڤاکسین دەکرێت.

3254