خامنه‌یی داوایەک لە سوودانی دەکات
K24 - هەولێر
بەگوێرەی زانیاری میدیاکانی ئەمەریکا، خامنه‌یی داوای له سوودانی كردووه خۆی بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماده بكات.
ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئه‌مه‌ریكی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای ئیسلامی ئێران و محەممەد شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشكرا ده‌كات.
ئەلمۆنیتۆری ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رێبه‌ری باڵای ئیسلامی ئێران داوای له سوودانی كردووه، به‌شێوه‌یه‌كی کەسی رووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا و دوژمنه هاوبه‌شه‌كانی ئێران و عێراق له ناوچه‌كه ببێته‌وه.
خامنەیی دووپاتیكردووه‌ته‌وه، ئاسایشی ئێران راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به ئاسایشی عێراقه‌وه و ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی له ئێران ده‌گوزه‌رێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت.
ئەلمۆنیتۆر راشیگەیاندووە، حكومه‌تی سوودانی شاره‌زایه و په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ واشنتن و وڵاتانی كه‌نداودا هه‌یه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، له به‌رامبه‌ر داواكه‌ی رێبه‌ری ئێران، سوودانی داوایكردووه، بۆ باشتركردنی دۆخی كاره‌با له‌عێراق، ئێران هه‌نارده‌ی گازی زیاد بكات.
رۆژی سێشەممەی رابردوو 29/11/2022، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران و لەگەڵ عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای ئیسلامی ئێران و ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.