هێزەکانی پاسەوانی زانیاری لەبارەی دۆخی ناوچە سنوورییەکان دەخەنەڕوو

K24 – چۆمان
تیمی کوردستان24 دەچێتە دوایین خاڵی سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە سنووری حاجی ئۆمەران، هێزەکانی پاسەوانی سنوور زانیاری لەبارەی دۆخی ناوچەکە دەخەنەڕوو.
گۆران ساڵح، فهرماندهی لیوای دووی پاسهوانی سنووری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە کوردستان24ی گوت: "ئەرکی ئێمە لەسەر خاڵی سفرە لە ناوچەی حاجی ئۆمەران، بارودۆخەکە ئارامە و هیچ ئارادا نییە، ئێمەش بەردەوامین لە چاودێریکردن و رێگەگرتن لە هەر کارێکی نایاسایی".
گوتیشی: "خاڵەکانی پاسەوانی سنووری ئێران بەرامبەر خاڵەکانی ئێمەن، لەسەر سنوور هیچ کێشەیەک نییە".
چوار مانگه پاسهوانی سنووری عێراقی سهرقاڵی دانانی خاڵی سهربازییه، له سێگۆشهی سنووری عێراق، توركیا و ئێران.
كاروان خۆشناو، گوتهبێژی ناوچهی یهكی پاسهوانی سنوور دەڵێت: "لیوای دووی پاسەوانی سنوور سێ خاڵی گرنگی سەربازی لەسەر چیای کۆدۆ دانایەوە، کە بەرامبەر خاڵە سنوورییەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێرانە، ئێستا لەو شوێنە قەڵای سەربازیش بۆ هێزەکانی پاسەوانی سنوور دروستکراوە".
بەگوتەی كاروان خۆشناو، کاری هێزەکانی ئەوان بریتیە لە رێگریکردن لە قاچاغ، سنووربەزاندن و زانیاری هەواڵگری.
له ماوەی چوار مانگی رابردوودا پاسهوانی سنووری سهر به وهزارهتی ناوخۆی عێراق، نزیكهی 40 خاڵی سهربازیی ههمیشهییان له ناوچه سنوورییهكانی عێراق لهگهڵ ههردوو وڵاتی توركیا و ئێران داناوه، بەگوتەی بەرپرسانی ئەو هێزەش هیچ جموجۆڵێکی سەربازی لە سنوورەکەدا نییە.