عێراق رێژه‌ی هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی مانگی رابردووی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، بڕی هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی مانگی رابردووی بڵاوكرده‌وه، كه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 82.417 دۆلار فرۆشراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆمپانیای سۆمۆ بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق، رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خام بۆ مانگی (تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر)ـی رابردوو، گه‌یشتووه‌ته (99 ملیۆن و 867 هه‌زار و 946) به‌رمیل، كه بڕی پاره‌كه‌ی ده‌كاته (8.231) ملیار دۆلار.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمپانیای سۆمۆدا هاتووه، رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بۆ مانگی رابردوو، گه‌یشتووه‌ته (97 ملیۆن و 204 هه‌زار و 696) به‌رمیل.
له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووكیش بڕی (دوو ملیۆن و 363 هه‌زار و 20) به‌رمیل له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده‌كراوه.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خامی رۆژانه له عێراق گه‌یشتووه‌ته (سێ ملیۆن و 329 هه‌زار) به‌رمیل، بۆ هه‌ر به‌رمیله نهوتێكیش بڕی 82.417 دۆلار وه‌رگیراوه.