ئاكار: ئه‌مه‌ریكا داوایكردووه پێداچوونه‌وه به پلانی هێرش بۆ سه‌ر باكووری سووریا بكه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، رایگه‌یاند، واشنتن داوایه‌كی له ئه‌نقه‌ره كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پلانی هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر باكووری سووریا بكاته‌وه. له به‌رامبه‌ریشدا توركیا داوایكردووه، ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی ببێت.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، خلووسی ئاكار ئه‌و داوایه‌ی ئه‌مه‌ریكای ئاشكرا كردووه.
ئاكار، هۆشداری دایه ئه‌و وڵاتانه‌ش كه پشتگیری له پارتی كرێكارانی كوردستان و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ده‌كه‌ن، به هه‌ر هۆیه‌ك بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به پاساوی شه‌ڕی دژی داعش‌یش بێت.
هه‌روه‌ها داوایكرد، ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوپه‌یمانی توركیان خۆیان له‌و رێكخراوانه دوور بخه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه تیرۆریستیانه له نزیكترین ده‌رفه‌تتدا بپچڕێنن.
وه‌زیری به‌رگری توركیا جه‌ختیكرده‌وه، سوپای توركیا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌رگریكردن له ئاسایشی نیشتمانی توركیا.