13 هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی كوژراوون
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی، رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه 13 هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی كوژراون.
میخایلۆ بودولیاك، یه‌كێك له راوێژكارانی زێلینسكی له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵ 24ی ئۆكرانی گوتی: به گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌سمیی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتیی سوپا، له نێوان 10 تا 13 هه‌زار سه‌رباز كوژراون.
گوتیشی: زێلینسكی له كاتی پێویستدا ئاماری ره‌سمیی ژماره‌ی كوژراوانی سوپا و مه‌ده‌نییه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری به‌رگری رووسیا، سێرگی شویگۆ رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌وه تا مانگی ئه‌یلوول 5 هه‌زار و 937 سه‌ربازی رووسی كوژراون.
شه‌ڕی ئۆكرانیا له (24ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.