فینله‌ندا: جه‌نگی ئۆكرانیا سه‌لماندی ئه‌وروپا به‌هێزنییه
K24 – هه‌ولێر:
سانا مارین سه‌رۆكوه‌زیرانی فینله‌ندا ئاماژه‌ی به تواناكانی ئه‌وروپا له به‌رامبه‌ر هێزی رووسیادا كرد و گوتی: "جه‌نگی ئۆكرانیا سه‌لماندی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رووسیا ئه‌وروپا به‌هێزنییه".
مارین، كه وڵاته‌كه‌ی كاندیده بۆ ئه‌ندامبوون له هاوپه‌یمانی ناتۆ رایگه‌یاند، جه‌نگی ئۆكرانیا خاڵه لاواز و هه‌ڵه ستراتیژییه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپای به‌رامبه‌ر به مۆسكۆ ئاشكراكرد.
هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌بێت راستگۆبم، ئه‌وروپا به شێوه‌ی پێویست ئه‌وه‌نده به‌هێز نییه، به بێ ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ین به بنبه‌ست".
دووپاتیشیكرده‌وه، پێویسته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری ئۆكرانیا بكه‌ین، ئه‌مه‌ریكا رۆڵیكی كاریگه‌ری له پڕچه‌ككردنی كیێڤ بینیووه، وێڕای پێشكه‌شكردنی هاوكارییه ماددی و مرۆییه‌كانیش.
له‌باره‌ی سسته‌می دژه مووشه‌ك، سه‌رۆكوه‌زیرانی فینله‌ندا گوتی: "ده‌بێت جه‌خت له بونیاتنانی سیسته‌می دژه مووشه‌ك له ئه‌وروپا بكه‌ینه‌وه".