راهێنه‌ری ئوسترالیا: بۆ بردنه‌وه له ئارجێنتینا سوود له سعوودیه وه‌رده‌گرین
گراهام ئارنۆڵد راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له قۆناخی 16ـی مۆندیالی قه‌ته‌ر جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه سبه‌ی باشترین ئاستی یاریزانه‌كانم به‌رامبه‌ر ئارجێنتینا ده‌بینن، ده‌شڵێت: سه‌یری یارییه‌كه‌ی ئارجێنتینا و سعوودیهم كردووه و خاڵی لاوازی مێسی و هاوڕێیهكانیم دۆزیوه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 2 دێسێمبه‌ری 2022، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له قۆناخی 16ـی مۆندیال له نێوان ئوسترالیا و ئارجێنتینا، گراهام ئارنۆڵد راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه سبه‌ی یاریزانه‌كانم به باشترین ئاست به‌رامبه‌ر ئارجێنتینا ده‌رده‌كه‌ون.
گراهام ئارنۆڵد گوتیشی: سه‌یری ته‌واوی یارییه‌كه‌ی ئارجێنتینا و سعوودیهم كرد، له‌و یارییه‌دا خاڵی لاوازی ئارجێنتینام دۆزییه‌وه، بینیم ئه‌وكاتانه‌ی سعوودییه‌كان فشار له‌سه‌ر ئارجێنتینا دروست ده‌كه‌ن تیپه‌كه تووشی كێشه ده‌كه‌ن، بۆیه ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌مان كار بكه‌ین.
ئارنۆڵد ده‌شڵێت: ئێمه یاریگایه‌كانی قه‌ته‌ر به ماڵی دووه‌می خۆمان ده‌زانین، له دوایین 7 یاریمان له قه‌ته‌ر، 6 یاریمان بردووه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای ئه‌و وڵاته راهاتووین و زۆر ئاسووده‌ین.
ئارنۆڵدی ته‌مه‌ن 59 ساڵ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: سبه‌ی ئێمه بۆ بردنه‌وه و گه‌یشتن به قۆناخی هه‌شتی مۆندیال یاری ده‌كه‌ین، ئارجێنتینا هیچ به گه‌وره‌تر له خۆمان نازانین، یارییه‌كه 11 یاریزان به‌رامبه‌ر 11 یاریزانه، هاوشێوه‌ی شه‌ڕێكی قورس ده‌بێت، ده‌مانه‌وێت یارییه‌ك بكه‌ین كه هه‌موو خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مان شانازیمان پێوه بكه‌ن.