چاوشئۆغلۆ: ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سووریا باش بكه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌یێنێت، ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سووریا باش بكه‌ن و ده‌ڵێت، هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ بارودۆخی ناوخۆیی سووریا و گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ زێدی خۆیان گرنگه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (2ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌میانی پانێلێكدا له شاری رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی و سووریا دایه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، توركیا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا باشبكات.
به‌گوته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان سووریا و توركیا و هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له به‌رژوه‌ندی بارودۆخی ناوخۆیی سووریادایه و به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ شه‌ڕكردن له‌دژی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان رێكخراوه تیرۆرستییه‌كاندا نییه.
چاوشئۆغلۆ روونیشیكرده‌وه، هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان سووریا و توركیا گرنگه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره سوورییانه‌ی له توركیان بۆ زێدی خۆیان.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (2ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، ئه‌لكسه‌نده‌ر لاڤرنتییڤ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا بۆ كاروباری سووریا، رایگه‌یاند، مۆسكۆ كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان سه‌رۆكی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رێكبخات.
رۆژی پێنجشه‌ممه (24ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئاژانسی هەواڵی ئەسیۆشەیتید پرێس رایگه‌یاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە رێگەی ئێرانەوە داوایکردووه شاندێك بنێرێتە سووریا، بەڵام داواکارییەكه‌ی تورکیا لەلایەن بەشار ئەسەدەوە ره‌تكراوه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، سەرۆککۆماری تورکیا داوای لە بەشار ئەسەد کردووە هێزەکانی حکومەتی سووریا رۆژئاوای کوردستان کۆنتڕۆڵ بکەن، رێگەش نەدات نەوت و گاز لەلایەن هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان بەکاربهێندرێت و پەنابەرانی سووریش بگەڕێندرێنەوە سووریا.