راهێنه‌ری ئوروگوای: زوڵم له ئێمه كرا
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئوروگوای له مۆندیالی 2022 ماڵئاوایی كرد، راهێنه‌ری ئوروگوای پێیوایه هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به پلانێك له مۆندیال دوورخراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: به‌ڕوونی دیاربوو زوڵمیان له ئێمه كرد.
له دوایین یاریی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2022، هه‌ڵبژارده‌ی ئوروگوای سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له غانای برده‌وه، به‌ڵام، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆریای باشوور له یارییه‌كه‌ی خۆی له پۆرتوگالی برده‌وه، كۆریا بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیال سه‌ركه‌وت و ئوروگوای ماڵئاوایی كرد.
دیێگۆ ئالۆنسۆ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئوروگوای له زنجیره‌یه‌ك لێدواندا له دوای یارییه‌كه رایگه‌یاند كه زوڵم له وڵاته‌كه‌ی كراوه، ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی له یاریگه روویدا زۆر ڕوون بوو، نامه‌وێت زۆر قسه بكه‌م، دیار بوو كه به ئاشكرا زوڵمیان له ئێمه كرد.
راهێنه‌ری ئوروگوای گوتیشی: له یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر پۆرتوگالیش لانیكه‌م ده‌بوو خاڵێكمان به‌ده‌ستهێنابا، له‌م یارییه‌شدا به‌رامبه‌ر غانا یاریزانه‌كانمان كه‌سایه‌تی و توانای خۆیان سه‌لماند و یارییه‌كی به‌هێز و گه‌وره‌یان كرد.