سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ری عێراق به‌مه‌به‌ستی متمانه‌به‌خشین به وه‌زیرانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ژینگه كۆده‌بێته‌وه و پێشتریش كوردستان24 ناوی كاندیدانی هه‌ردوو پۆسته وه‌زارییه‌كه‌ی ئاشكراكردبوو.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له نووسراوێكدا كه رۆژی پێنجشه‌ممه (1ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كردووه، داواده‌كات بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی له دانیشتنێكدا متمانه به كاندیدانی هه‌ردوو وه‌زیرانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ژینگه ببه‌خشرێت.
له نووسراوه‌كه‌دا، سوودانی، به‌نگین رێكانی بۆ پۆستی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و نزار ئامێدی، بۆ پۆستی وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق كاندیدكردووه.
رۆژی (28ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له به‌غدا رێككه‌وتنكرا له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته به‌تاڵه‌كانی كابینه‌كه‌ی سوودانی.
هه‌روه‌ها رۆژی پێنجشه‌ممه (1ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووی رایگه‌یاند كه نۆ بڕگه له‌خۆده‌گرێت كه دانیشتنه‌كه رۆژی (شه‌ممه 3ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022) كاتژمێر 11:00ی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات.
رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.