به‌شار مه‌تی وه‌رده: هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان نەبوایە راپۆرته‌كه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاونەدەکرایەوە

K24 - هه‌ولێر:
به‌شار مه‌تی وه‌رده، سەرۆکی ئەسقوفیەی ئەبرەشی کلدان لە هەولێر رایده‌گه‌یێنێت، هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان نەبوایە راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان له‌باره‌ی تاوانه‌كانی داعش دژ به كریستانه‌كان بڵاونەدەکرایەوە. ده‌شڵێت، بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەتی عێراق کریستیانەکان هەست بە سەلامەتی ناکەن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، به‌شار مه‌تی وه‌رده، سەرۆکی ئەسقوفیەی ئەبرەشی کلدان لە هەولێر له‌میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 سوپاسی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌باره‌ی ده‌رچوونی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی تاوانه‌كانی داعش دژ به كریستانه‌كان عێراق و جینۆسایدكردنیان، راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بوانه، راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رنه‌ده‌چوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ماوه‌ی چه‌ندین مانگ بوو به هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام داتا و زانیاریان له‌باره‌ی جینۆساید‌كردن وتاوانه‌كانی داعش له دژی كریستانه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌دا رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتێكی تایبه‌ت له‌وباره‌یه‌وه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه ده‌ربكرێت، ئه‌و راپۆرته‌ی ئه‌مڕۆش كه ده‌رچوو، ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه بووه.
به‌شار مه‌تی وه‌رده باسی له كۆچكردنی كریستانه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد و روونیكرده‌وه، تا ئێستا 125 هه‌زار كریستیان به‌هۆی تاوانه‌كانی دژیان وڵاتیان به‌جێهێشتووه. ناوبراو ره‌خنه له حكومه‌تی عێراق ده‌گرێت و به كه‌مته‌رخه‌م ناوی ده‌بات و ده‌ڵێت، "ئێستا بەهۆی میلیشیاکان و کەمتەرخەمی حکومەتی عێراق کریستیانەکان هەست بە سەڵامەتی و دڵنیایی ناکەن."
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، لیژنەی بەدواداچوونی رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتێکی 26 لاپەڕەی سەبارەت بە تاوانەکانی داعش دژ بە کریستیانەکانی له عێراق بڵاوکردەوە، کە بەشێکیان دەچنە چوارچێوەی تاوانی جەنگ و دژە مرۆڤایەتی.
بەگوێره‌ی راپۆرتی لیژنەکەی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، داعش لەماوەی حوکڕانیدا لە ناوچە کریستیاننشینەکانی وەک مووسڵ، بەعشیقە، بەرتلە و حەمدانییە، خەڵکی ناچارکردووە ناوچەکانیان جێبهێڵن و سزایداون و بەشێکیانیشی کوشتوون.
هەروەها داعش دەستیگرت بەسەر ماڵ و موڵکەکانیان و بەزۆر ئاینی پێگۆڕیون و دەستدرێژی کردووەتە سەر شوێنە پیرۆزەکانیان و وێرانیکردوون، یاخود بۆ مەبەستی دیکە بەکاریهێناون.
نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتەکەدا لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی کردووە لەلایەن داعشەوە دژی کریستیانەکان و پێکهاتەکانی دیکە لە ناوچەی بادوشی نزیک موسڵ و ناوچەکانی تکریت، هەروەها هەستاون بە کوشتنی بە کۆمەڵی دیلەکان لە بەشێک لە زیندانەکان، کە هەموو ئەمانە بە تاوانی جەنگ دەناسرێن.
نەتەوەیەکگرتووەکان لەڕێگەی لیژنە مەیدانییەکانیەوە بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ تاوانەکانی داعش، راپۆرتی تایبەت بە تاوانی جەنگی دژی کریستیانەکان رەوانەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کراوە، بەمەبەستی تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەری.