ئەمەریکا: بەدووری نازانین چین هێرش بکاتە سەر تایوان

سوپای چین
سوپای چین

K24 - هەولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەدووری نازانێت چین هێرشبکاتەسەر تایوان و، ئێستاش لەهەوڵدان بۆ ئەوەی رێگری لە وەها هەنگاوێک لەلایەن چینەوە بکەن.

وێندی شیرمان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی لەماوەی 50 ساڵی رابردوودا پارێزگاریی لە ئارامی و ئاسایشی گەرووی تایوان کردووە، بەڵام گەربێتو چین دەست بەسەر ئەو گەرووەدا بگرێت شەڕ هەڵدەگیرسێت.

لەلایەکی دیکەوە، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا چین و رووسیا هەوڵی خۆیان بۆ پاراستنی سەروەری گەرووی تایوان دووپاتکردەوە و رەتیناکردەوە رێگە بە زاڵبونی هەژموونی ئەمەریکا و دووبارەبوونەوەی هەمان سیناریۆی ئۆکرانیا بدەن.

مانگی رابردووش، سه‌رۆكی چین له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ كاتژمێری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌، چین ده‌ستبه‌رداری تایوان نابێت.

تایوان 23 ملیۆن دانیشتووی هه‌یه‌ و ده‌سه‌ڵاتێكی خۆبه‌ڕێوبه‌ری هه‌یه‌ و چین رای وایه‌، تایوان به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌ له‌ خاكی نیشتمانی دایك.