پەرلەمانی عێراق متمانەی بە دوو وەزیری کورد دا

K24 - هه‌ولێر:
پەرلەمانی عێراق متمانەی بە هەردوو وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن،و وەزیری ژینگەی عێراق دا.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022 كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، متمانە بە بەنگین رێکانی وەک وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق و نزار ئامێدی وەک وەزیری ژینگەی عێراق درا.
رۆژی پێنجشه‌ممه (1ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كردبوو، داوایكرد بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی له دانیشتنێكدا متمانه به كاندیدانی هه‌ردوو وه‌زیرانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ژینگه ببه‌خشرێت.
له نووسراوه‌كه‌یدا، سوودانی، به‌نگین رێكانی بۆ پۆستی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و نزار ئامێدی، بۆ پۆستی وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق كاندیدكردووه.
رۆژی (28ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له به‌غدا رێككه‌وتنكرا له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته به‌تاڵه‌كانی كابینه‌كه‌ی سوودانی.
رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.