بەرپرسێکی باڵای پێشمەرگە لە سلێمانی دوای برینداربوونی گیانی له‌ده‌ستدا

عەمید عەبدوڵڵا محەممەد
عەمید عەبدوڵڵا محەممەد

K24 - سلێمانی:

عەمید عەبدوڵڵا محەممەد، بەرپرسی راگەیاندنی هێزەكانی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن، دوای نزیکەی دوو هەفتە مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ (شەممە 3ی کانوونی یەکەمی 2022)، ئەو بەرپرسەی هێزەکانی پێشمەرگە، دوای 19 رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی شار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی خۆی دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد:"بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، خەم و پرسە و پەژارە و ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی بەڕێز و ئازیزمان عەمید عەبدوڵا محەمەد دەردەبڕین".

عەمید عەبدوڵڵا محەممەد، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەكانی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتی سلێمانی، رۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2022 لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی ئاشتی چەند فیشەکێکی بەخۆیەوەنا و بەسەختی برینداربوو.

تاكو ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ و  هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان ئاشکرانەکردووە.