له كه‌نداوی عوماندا هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا رێگری له كه‌شتییه‌كی پڕ له چه‌ك ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، له ئاوی كه‌نداوی عومان، رێگریان له كه‌شتییه‌كی پڕ له چه‌كوچۆڵی سه‌ربازی و سووته‌مه‌نی مووشه‌ك گرتووه، كه به‌ڕێوه بووه بۆ یه‌مه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، فه‌رمانده‌ییه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ده‌ریایی سوپای ئه‌مه‌ریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، رێگریان كردووه له‌وه‌ی كه‌شتییه‌ك، كه زیاتر له 50 تۆن چه‌ك و چۆڵ و سووته‌مه‌نی مووشه‌ك و پێكهاته‌ی مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ڵگرتبوو، له ئێرانه‌وه بگاته یه‌مه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكردووه، ئه‌و كه‌شتییه پشكێنراوه و ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و باره‌ی هه‌ڵگرتووه.
له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا، ئه‌مه دووه‌م جاره كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رێگری له ناردنی چه‌ك و كه‌رسته‌ی جه‌نگی بۆ یه‌مه‌ن بكه‌ن.
ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی كه‌نداو، ئێران به پشتیوانیكردنی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، له ناوه‌ڕاستی مانگی ئازار/ مارسی 2015ه‌وه رووبه‌ڕووی هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی هاوپه‌یمانێتی كه‌نداو بوونه‌ته‌وه، كه سعوودییه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و پشتیوانی حكومه‌تی مه‌نفای یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن.