كرملین: رووسیا دیاریكردنی ئاستی نرخی نه‌وت ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا، دمیتری بیسكۆڤ، رایگه‌یاند، رووسیا رێگه نادات ئاستێك بۆ نرخی نه‌وت ده‌ستنیشان بكرێت.
بیسكۆڤ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (3ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، ئێمه ئێستا سه‌رقاڵی شیكردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه‌ین، خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده ده‌كه‌ین، ئێمه دژی ده‌ستنیشانكردنی ئاستێكین بۆ نرخی نه‌وت.
هه‌روه‌ها گوتی: "رووسیا دژی هه‌ر جۆره دیاریكردنێكی ئاستی نرخه، ئێمه دوای شیكردنه‌وه‌كانمان بڕیاره له باره‌ی رێكخستنی كاری دواترمان ده‌ده‌ین".
پێشتر كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت وڵاته‌كه‌ی و ئوسترالیا، رایانگه‌یاند، گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئاستی به‌رزی نرخی نه‌وتی رووسی.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه گه‌وره‌كه و ئوسترالیا، ئه‌وان ته‌نیا 60 دۆلار به نه‌وتی رووسیا ده‌ده‌ن، كه له رێگه‌ی ده‌ریاوه هه‌نارده بكرێت.
له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه، له (5ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)ـه‌وه ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كرێت و ته‌نیا 60 دۆلار به نه‌وتی رووسیا ده‌درێت.
دوێنێ هه‌ینی (2ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، نوێنه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌یشته رێككه‌وتنێكی نوێ بۆ ده‌ستنیشانكردنی نرخی نه‌وتی رووسیا و ئه‌وانیش بڕیاریان داوه به 60 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی رووسیا بكڕن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و بڕیاره به‌م نزیكانه په‌سند بكات.
سه‌رچاوه: RT