سه‌رۆك كۆماری ئێران: مافی مرۆڤ و ئازادی له ئێران پارێزراوه
K24 – هەولێر:
ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران ستایشی سیسته‌م و ده‌ستووری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات به‌وه‌ی كه مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی تێیدا پارێزراوه، له‌به‌رامبه‌ردا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران 300 كه‌س كوژراون.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئێرانیش رایگه‌یاندووه، 200 كه‌س له ریزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی ئێران له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كان كوژراون.
خۆپیشاندانه‌كانی ئێران به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، پێی نایه سێیه‌م مانگی، كه ئه‌مینی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاكاری ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرا و دواتر گیانی له‌ده‌ستدا.
ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران، له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، "ئێران خاوه‌نی پێشكه‌وتووترین ده‌ستووره له‌سه‌ر ئاستی جیهان، كه پشت به شه‌ریعه‌تی ئیسلامییه‌وه ده‌به‌ستێت، وێڕای ئه‌وه‌ش مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كانیشی له‌به‌رچاو گرتووه".
ئاژانسی میزانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوو، 200 كه‌س له ریزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش كوژراون.
ئه‌میر عه‌لی حاجی زاده، سه‌ركرده‌ی سوپای پاسداران له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "300 كه‌س به گشتی له ئێران كوژراون، له نێویشیاندا پۆلیس و ئاسایش هه‌ن".
جاوید ره‌حمان، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئێران رایگه‌یاند، 300 كه‌س له ئێران ده‌ره‌نجامی خۆپیشاندانه‌كان كوژراون، له نێویاندا 40 منداڵ هه‌ن.
بە گوێره‌ی راپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی هرانا، لە 16ـی ئەیلوول/سێپتێمبه‌رەوە تا 25ـی تشرینی دووەم/نۆڤێمبه‌ری 2022، خۆپێشاندان لە 156 شار و شارۆچکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچووە و بەهۆی کاردانەوەی توند و تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، 448 خۆپێشاندەر و لەوانە 63 مێردمنداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هەروەها 18 هەزار و 170 خۆپێشاندەریش دەستگیرکراون و هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی هرانا، لەو ماوەیدا لە 143 زانکۆ گردبوونەوە و خۆپیشاندان کراوە و 565 قوتابیش دەستگیرکراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی (24ـی تشرینی دووەم/نۆڤێمبه‌ری 2022)، لەبارەی پرسی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران کۆبووەوە و بڕیاردرا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێران، پێک‌بێت.