به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر: له شارۆچكه‌ی عامودا فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان ئۆتۆمبێلێكی كرده ئامانج
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت، له شارۆچكه‌ی عامودای سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان ئۆتۆمبێلێكی كرده ئامانج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه توركی بووه و گوندی سنجه‌قی سه‌ر به شارۆچكه‌ی عامودای بۆردوومانكرد و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش بریندارن.
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان له گوتارێكدا كه ئاراسته‌ی لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی له ویلایه‌تی شانلی ئورفای سه‌ر سنووری سووریای كرد و جارێكی دیكه ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا له لایه‌نه كوردییه‌كانی باكووری سووریا گرت و رایگه‌یاند، توركیا سووره له‌سه‌ر ته‌واوكردنی "هێڵی ئه‌منی" له‌سه‌ر سنووری باشووری وڵاته‌كه‌ی.
پێشتریش گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كالن، رایگه‌یاندبوو، ئه‌نقه‌ره بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی "تیرۆر"، ئیزن له كه‌س وه‌رناگرن.