ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌ی زێلكان كران
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و جارێكی دیكه، سه‌ربازگه‌ی زێلكانی سوپای توركیا، به مووشه‌ك هێرشی كرایه سه‌ر.
به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی زێلكان، محه‌ممه‌د ئه‌مین، تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی سوپای توركیا، كه له ناوچه‌كه‌یه، به مووشه‌ك هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
سه‌ربازگه‌ی زێلكان، ده‌كه‌وێته باكووری شاری مووسڵ و هێزه‌كانی سوپای توركیای تێدا جێگیر كراون.
گرووپی چه‌كداری "ئه‌حرار ئه‌لعێراق" به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه، رایگه‌یاندووه، ئه‌مشه‌و چوار مووشه‌كی جۆری "گراد122" ملم،یان ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌كه كردووه.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، مووشه‌كه‌كان، له كاتژمێر (09:00)ـی ئه‌مشه‌و شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه (3/4ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌كه كراون.