بە قەرزی درێژخایەن ئامێری کشتوکاڵی دەدرێتە جووتیارانی هەرێمی كوردستان
K24 - سلێمانی:
وەزارەتی کشتوکاڵ و کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت یاداشتێکی لێکتێگەییشتنیان واژۆکرد بۆ دابینکردنی ئامێر و کەلوپەلی کشتوکاڵی بۆ جووتیاران بە قەرزی درێژخایەن.
ئهمڕۆ یهكشهممه 4ـی كانوونی یهكهمی 2022، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی حكومهتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بەپێی ئەو مەرجانەی دایانناوە، گرووپی کۆمپانیاکانی هاروون ئەو ئامێرانە هاوردە دەکات کە کوالێتییان زۆر بەرزە و هەموویان دروستکراوی ئەوروپان.
گوتیشی: ئەو جووتیارانەی فۆڕمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکان پڕکردووە و پێداچوونەوەیان پێدادەکەین و قۆناغ بە قۆناغ لە دوای ساڵی تازەوە رەوانەی کۆمپانیایەکەی دەکەن بۆ ئەوەی جووتیاران و خاوەن پڕۆژەکانی كشتوكاڵ سودمەند بن.
سەبارەت بە پێدانی پەینی كشتوكاڵی بە جووتیاران، بێگەرد تاڵەبانی ئاماژهی بهوهشكرد، بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانراوە پەینی كشتوكاڵ بۆ جووتیاران دابینبکەن، چونکە ئەولەویەتی حکومەت دابینکردنی مووچە بووە، بەڵام چەند رێکارێکی دیکەیان گرتووەتەبەر لەوانە، بەخشینی گومرگی بۆ پێکهاتەکانی مەوادی ئالیک، هەروەها لە بابەتی پەین و سەمادی كشتوكاڵی لەگەڵ کۆمپانیای ئامێرەکانی كشتوكاڵی عێراقی لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی بە نرخێکی پاڵپشتی بتوانن پەینی کیمیایی بۆ جووتیاران دابینبکەن .