نێچیرڤان بارزانى و كونسوڵى نوێی هۆڵه‌ندا كۆبوونه‌وه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و کونسوڵی نوێی شانشینی هۆڵەندا، تاووتوێی به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی كشتوكاڵیان له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 4ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا پيرۆزبايى له یاکۆ بیرێندز کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵەندا له هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی هه‌موو پشتگيرييه‌كى خۆى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپاتكرده‌وه.
هه‌ردوولاش جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنيان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تايبه‌تى له بوارى كشتوكاڵدا كرده‌وه.
بۆ پشتگيريى و هاريكارييان له هه‌رێمى كوردستان له كاتى شه‌ڕى دژى داعش، نێچيرڤان بارزانى سوپاسگوزاری هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى هۆڵه‌ندا دووپاتكرده‌وه.