زانایه‌كی ئه‌مه‌ریكی: كۆرۆنا دروستكراوی مرۆڤه له تاقیگه‌وه دزه‌یكردووه
K24 – هەولێر:
زانایه‌كی ئه‌مه‌ریكی كه پێشتر له تاقیگه‌ی وهانی چینی بۆ شیكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كان كاریكردووه، ئاشكرای ده‌كات، په‌تای كۆرۆنا دروستكراوی مرۆڤه، له تاقیگه‌وه دزه‌یكردووه.
په‌تای كۆرۆنا ساڵی 2019 له چینه‌وه بڵاوبووه‌وه، حكومه‌تی چین و كارمه‌ندانی تاقیگه‌ی وهان له‌مباره‌یه‌وه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه ڤایرۆسه‌كه له تاقیگه‌وه دزه‌ی كردبێت.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی، له‌سه‌ر زاری ئه‌ندرۆ هۆڤ زانا له بواری شیكردنه‌وه‌ی ڤایرۆس له تاقیگه‌ی وهانی چینی بڵاویكرده‌وه، به‌ر له دوو ساڵ په‌تای كۆرۆنا له‌تاقیگه‌وه بۆ ناو خه‌ڵك دزه‌یكرد و بڵاوبووه‌وه، بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ملیۆنه‌ها كه‌س له جیهان.
هۆڤ ده‌ڵێت: "تاقیكردنه‌وه‌كانی وهان به خۆپارێزییه‌كی ته‌واوه‌وه ئه‌نجامده‌درێن، رێگه نادرێت هیچ ڤایرۆسێك دزه‌بكات".
ئه‌و زانا ئه‌مه‌ریكییه روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا ڤایرۆسه‌كه‌ی له تاقیگه‌ی وهانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه دزه‌پێكردووه، بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته مه‌ترسییه‌كانی.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی رێكخراوی (EcoHealth Alliance) بۆ جۆره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌م په‌تایه له شه‌مشه‌مه‌كوێره‌وه بۆ مرۆڤ گوازراوه‌ته‌وه، كه له مانگی دیسێمبه‌ری 2019، بۆ یه‌كه‌مجار ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا له شاری وهانی چینی تۆماركرا.
له‌مباره‌یه‌وه هۆڤ گوتی: له ساڵی 2014ـه‌وه كار له‌سه‌ر جۆره ڤایرۆسه‌كانی تایبه‌ت به شه‌مشه‌مه‌كوێر ده‌كرێت".
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی Worldometer، ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان گه‌یشتووه‌ته 649.814.997 و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 6.646.124 و ژماره‌ی چاكبوونه‌وه‌ش گه‌یشتووه‌ته 627.009.440 كه‌س.