به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زێلكان: نازانین كێ مووشه‌كبارانی ناوچه‌كه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا بنكه‌ی سه‌ربازی سوپای توركیا له نزیك شاره‌دێی زێلكان مووشه‌كباران كرا، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زێلكان رایگه‌یاند مووشه‌كه‌كان له ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقییه‌وه له پارێزگای نه‌ینه‌واوه ئاراسته كراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (4ـی كانوونی دووه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زێلكان له‌میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كاتژمێر 8ـی كوردستان24، رایگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌كیان نییه له‌باره‌ی ئه‌و گرووپانه‌ی له‌پشته‌وه‌ی ئاراسته‌كردنی ئه‌و مووشه‌كانه‌ن بۆ ناوچه‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زێلكان گوتیشی، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیان ئه‌و مووشه‌كانه له‌ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقییه‌وه له پارێزگای نه‌ینه‌واوه ئاراسته‌كراون، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و هه‌ر له‌ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی عێراقدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
پێشتریشسه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری موسڵ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (4ـی كانوونی دووه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، بنكه‌ی سه‌ربازی زێلكانی سوپای توركیا به چه‌ند مووشه‌كێك هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
دوێنێ شه‌ممه به‌هه‌مان شێوه، به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر ئه‌و بنكه سه‌ربازییه و گرووپی چه‌كداری "ئه‌حرار ئه‌لعێراق" به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ.
بنكه‌ی سه‌ربازی زێلكان، ده‌كه‌وێته باكووری شاری مووسڵ و هێزه‌كانی سوپای توركیای تێدا جێگیركراون.