مه‌خموور.. سوپای عێراق به‌رپه‌رچی هێرشێكی داعشی دایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سوپای عێراق له مه‌خموور و قایمقامی قه‌زای مهخووریش رایگه‌یاند سوپای عێراق به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (4ـی كانوونی دووه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، چه‌كدارانی داعش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سوپای عێراق له ناوچه‌كه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، رزگار محەمەد، قایمقامی مەخموور بە کوردستان24ی راگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکداری داعش لە بناری چیای قەرەچوخ لە هێزەکانی سوپای عێراق نزیکبوونەتەوە و سوپای عێراقیش بە تۆپبارانکردن وەڵامی هەوڵەکەی چەکدارانی داعشیان داوەتەوە و ناچاریان کردوون ناوچەکە جێبهێڵن.
قایمقامی مەخموور گوتیشی هێرشەکەی داعش هیچ زیانێکی نەبووە