وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆ كوردستان24: هه‌وڵه‌كانمان بۆ كشانه‌وه‌ی سوپا له سه‌نته‌ری شاره‌كان به‌رده‌وامن

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی سه‌نته‌ری شاره‌كان، به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، پۆلیسی خۆجێیی و پۆلیسی فیدراڵ ده‌سپێردرێت و هه‌وڵه‌كانیش بۆ كشانه‌وه‌ی سوپا له سه‌نته‌ری شاره‌كان به‌رده‌وامن.
عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق، تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانمان بۆ كشانه‌وه‌ی سوپا له سه‌نته‌ری شاره‌كان به‌رده‌وامن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی سه‌نته‌ری شاره‌كان به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، پۆلیسی خۆجێیی و پۆلیسی فیدراڵ ده‌سپێردرێت و له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن.
له‌باره‌ی پاراستنی ئاسایشی شاره‌كان، عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق، گوتی: "ئێمه به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت كار ده‌كه‌ین و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌رپرسیاریه‌تی پاراستنی ئاسایشی سه‌نته‌ری شاره‌كان له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، پۆلیسی خۆجێیی و پۆلیسی فیدراڵه و به‌م نزیكانه دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی له‌مباره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
رۆژی 28ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022 عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌ممه‌ری وه‌زیری ناوخۆی كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، له شوێنی عوسمان ئه‌لغانمی ده‌ستبه‌كاربوو.
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌لشه‌ممه‌ری جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری هاووڵاتییان له سه‌رتاسه‌ری عێراق.