مه‌سرور بارزانی پێشوازی له سیستمی به ئه‌لیكترۆنی كردنی گرێبه‌سته گشتییه‌كانی حكومه‌ت ده‌كات
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له كاراكردنی پۆرتاڵی ئه‌لیكترۆنی بۆ گرێبه‌سته گشتییه‌كان كرد، كه له رێگه‌یه‌وه ده‌سته‌به‌ری زیاتری شه‌فافیه‌ت له گرێبه‌سته گشتییه‌كان ده‌كرێت.
له په‌یامێكدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كاراكردنی ئه‌و پۆرتاڵه ئه‌لیكترۆنییه دەبێتە هۆی پەرەپێدانی شەفافیەت و لێپرسینەوە لە تەندەرە گشتیەکان، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کارابوونی زیاتری دارایی گشتی و پشتگیری لە سەرهەڵدانی بزنسی بچووک و مامناوەند دەکات و برەو بە پیشەسازیی نوێ دەدات و سەرەنجام جێبەجێکردنی چاکسازییەکانمان خێرا دەکات.
مه‌سرور بارزانی روونیكردووه‌ته‌وه، وەزارەتی پلاندانان لە ئێستاوە دەستیکردووە بە نوێکردنەوەی ڕێنماییەکانی تەندەرە گشتییەکان و هەروەها ڕاھێنانی بە بەڵێندەران کردووە بۆ شارەزابوون لە بەکارهێنانی پۆرتاڵی نوێ و لە چەند حەفتەی داهاتوودا، ئەم سیستەمە لە گشت وەزارەتەکانی حکومەتدا جێبەجێ دەکرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، ئەم خزمەتگوزارییە یەکێک بوو لە دەستپێکی خزمەتگوزارییەکان کە لە ناوەندی داتاکانی حکومەتی هەرێمدا ئامادەكاری بۆ کرا و یارمەتییەکی زۆری حکومەت دەدات بۆ دەستڕاگەیشتن بە داتا‌کان و بینینی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی بەردەست لە کەرتی تایبەتدا.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ستایشی ئه‌رك و ماندووبوونی وه‌زیری پلاندانان و تیمه‌كه‌ی كردووه بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه، هه‌رچه‌نده بۆ ماوه‌یه‌ك به هۆی په‌تای كۆرۆناوه كاره‌كانی راوه‌ستابوون، به‌ڵام سه‌ره‌نجام توانرا پڕۆژه‌كه به ئاكام بگات.
هه‌روه‌ها سووپاس و پێزانینی بۆ ئاژانسی (کۆیکا-KOICA)ـی كۆریای باشوور ده‌ربڕیوه، له پای هه‌وڵه‌كانیان بۆ سه‌رخستن و بنیاتنانی ئه‌و سیستەمه.