فڕۆکەخانەیەکی دیکە گەشتەکانی رادەگرێت

K24 - هەولێر

بەهۆی خراپی کەشوهەواوە فڕۆکەخانەی نەجەف گەشتەکانی راگرت.

نووسینگەی بەڕێوبردنی فڕۆکەخانەی نەجەف بڵاویکردەوە، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و کەمبوونەوەی مەودای بینین، بەهۆی تەمومژەوە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ماوەیەکی کاتی راگرت.

فڕۆکەخانەی نەجەف راشیگەیاند، گەشتکردن لە کەشوهەوای ئێستادا مەترسیدارە، هەر بۆیە گەشتەکانیان تا رەوینەوەی تەمومژ و ئاساییبوونەوەی دۆخەکە رادەگرن.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ ( 4ی کانوونی یەکەمی 2022) فڕۆکەخانەکانی هەولێر و بەغدا بەهۆی تەمومژەوە گەشتەکانیان بۆ ماوەیەکی کاتی راگرت.

چەند رۆژێکە تەمومژ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە و ئاستەنگی بۆ گەشتە ئاسمانییەکان و هاتووچۆ دروستکردووە.