میت: بەرپرسی ناوچەی عەین عیسای یەپەگە کوژرا

هەسەدە چوار مانگ پێش ئێستا هەواڵی گیان لەدەستدانی بڵاوکردووەتەوە

K24 – هەولێر

دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) رایدەگەیەنێت، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەرپرسی ناوچەی عەین عیسای یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)یان کوشتووە، هەسەدەش چوار مانگ پێش گیان لەدەستدانی ئەو بەرپرسەی بڵاوکردووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە "لە ئۆپەراسیۆنێکی میت-دا لە باکووری سووریا، بەرپرسی ناوچەی عەین عیسای رێکخراوی یەپەگە، سیھام موسلیح لە چالاکی خرا".

ئەوە لە کاتێکدایە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) چوار مانگ پێش ئێستا بڵاویانکردووەتەوە لە 2ی تەممووزی 2022، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی تورکیا کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە سەر هێزەکان لە رەققە گیانی لەدەستداوە.