میسال ئالوسی حه‌فت ساڵ زیندانی ده‌كرێت
K24 – هەولێر
دادگای تاوانه‌كانی (سێی كه‌رخ)ی به‌غدا فەرمانیدا بە دەستگیرکردن و بەندکردنی حەفت ساڵ زیندانیکردنی میسال ئالوسی کەسایەتی سیاسی و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق.
میسال ئالوسی كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، به‌تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، فه‌رمانی به‌ندكردنی بۆ ماوه‌ی حەفت ساڵ بۆ ده‌رچووه.
ئالوسی نووسیویەتی "به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی (سێی كه‌رخ)ی به‌غداوه به‌تۆمه‌تی ناوزڕاندنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و به‌ندكردنم بۆ ماوه‌ی حەفت ساڵ بۆ ده‌رچووه".
میسال ئالوسی، پێشتر رەخنەی لە ئەدای بەشێک لە دامەزراوە و سیاسییەکانی عێراق گرتووە و لە مانگی ئابی 2022 پشتیوانی خۆی بۆ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بۆ گۆڕانکاری ریشەیی و سەربەخۆبوونی عێراق لە پرۆسەی سیاسیی‌دا راگەیاند، .