پارتی گۆڕانكاری له چه‌ند پۆستێكی حكومی و حزبیدا كرد
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆتاییهات و تێیدا بڕیاردرا ئه‌حمه‌د كانی له‌جێگه‌ی پشتیوان سادق ببێته وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و عه‌بدولخالق باپیری له‌جێگه‌ی سه‌ربه‌ست له‌زگین ببێته بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
به‌گوێره‌ی بڕیارێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كه پۆستی حكومییان هه‌یه پێویسته ده‌ستبه‌رداری پۆسته حكومییه‌كانیان ببن، هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆبووه‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنی شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كه پۆستی حكومییان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتیدا بڕیاردرا، ئه‌حمه‌د كانی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی لقی دووی پارتی له‌جێگه‌ی پشتیوان سادق ببێته وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و عه‌بدولخالق باپیری، به‌رپرسی لقی شێخانی پارتی له‌جێگه‌ی سه‌ربه‌ست له‌زگین ببێته بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
ئه‌م گۆڕانكارییانه له كاتێكدان، رۆژی یەکشەممە 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، عەلی حوسێن وەک بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی – هەڵەبجە، لە شوێنی عارف تەیفوور دەستبەکار بوو.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی بە کوردستان24ی گوت: "ئەم ئاڵوگۆڕیانە دوای کۆنگرەی 14 وەک پێویستیەک بۆ گۆڕانکاری لە کاروباری حزبی دەکرێن، ئەو بەرپرسانەی لە شوێنێک بوونە لە شوێنێکی دیکە ئەرکیان پێدەسپێردرێت".
لە کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان، چەندین گۆڕانکاری لە هەیکەلی ئۆرگانەکان کرا، بڕیاردرا ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە پارێزگاکان ناویان بگۆڕدرێت بۆ مەکتەبی رێکخستن لە پارێزگاکان، دوای کۆنگرەش بەرپرسی مەکتەبەکان دیاریکران.