قه‌ته‌ر یاریگه‌یه‌كی مۆندیالی ده‌ڕوخێنێت

یاریگه‌ی 974 له‌ ده‌وحه‌ له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاریی به‌رازیل و سویسرا
یاریگه‌ی 974 له‌ ده‌وحه‌ له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاریی به‌رازیل و سویسرا

 یاریگای 974 لە شاری دەوحەی قەتەر و، یەکێک لەو هەشت یاریگایانە بوو کە بەشێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2022ی تێدا بەڕێوەچوو، ئەو یاریگایە چیدیکە یاریی تێدا ناکرێت و لەم رۆژانە هەڵدەوەشێندرێتەوە.

یاریگای 974 یەکێک بوو لە یاریگا سەرنجراکێشەکانی مۆندیالی قەتەر، بەشێکی زۆری یاریگاکە لە کۆنتێنەر دروستکراوە کە ژمارەیان 974 کۆنتێنەر بوو، ئەم ناوە و ژمارەی کۆنتێنەرەکانیش لە کۆدی وڵاتی قەتەری میوانداری مۆندیال دێت.

هەر لە سەرەتای دروستکردنی ئەم یاریگایە، حکومەتی قەتەر بڕیاریدا بەشێک لە یارییەکانی تێدا بکرێت، پاشان هەڵوەشێندرێتەوە، چونکە دوای مۆندیال ئەوان هیچ پێویستیان بەم یاریگایە نابێت، بڕیاریشیانداوە بەشێکی زۆری پارچەکانی ئەم یاریگایە، پێشکەش بە وڵاتێکی ئەفریقی بکەن، دەنگۆیەکیش هەیە ئەو وڵاتە توونس بێت.

یاریگای 974 لە ساڵی 2018 دەستکرا بە دروستکردنی و لە رۆژی 30 نؤڤێمبەری ساڵی 2021 کارەکانی تەواو بوون و ئامادەبوو بۆ پێشوازی لە یارییەکانی مۆندیال، لە کاتی بەڕێوەچوونی مۆندیالی قەتەریش، حەوت یاریدا تێدا بەڕێوەچوون و دیارترین یارییەکانیش یاریی نێوان بەرازیل و کۆریای باشوور، بەڕازیل و سویسڕا، پۆڵەندا ه‌ ئارجێنتینا له‌گه‌ڵ یاریی سڕبیا سویسڕا.

یاریگای 974 شوێنی 40 هەزار هاندەر دەگرێت، لەسەر رووبەری 450 هەزار مەتر دووجار دروستکراوە و، دوای هەڵوەشاندنەوەی یاریگاکە، حکومەتی قەتەر بڕیاریداوە کە شوێنی ئەم یاریگایە بکاتە پرۆژەی نیشتەجێ بوون و هەروەها چەندین پرۆژەی بازرگانی.

یاریگه‌ی 974 له‌ ده‌وحه‌ 8 یاریی مۆندیالی 2022ـی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوو
یاریگه‌ی 974 له‌ ده‌وحه‌ 8 یاریی مۆندیالی 2022ـی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوو