دوو رووداوی سوڕانه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان به‌ده‌وری خۆیاندا كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه
K24 - هەولێر:
له‌ماوه‌ی رابردوودا دیارده‌یه‌ك سه‌رنجی جیهانی راكێشا، سۆشیال میدیا و راگه‌یاندنه جیهانییه‌كانی ته‌نی، ئه‌ویش سوڕانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵ و كۆمه‌ڵه باڵنده‌یه‌ك به‌ده‌وری خۆیاندا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه نێت، له باشووری ئوردن ڤیدیۆی ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی (مه‌ڕ) كه به به‌رده‌وامی به بێ وه‌ستان به‌ده‌وری خۆیاندا ده‌سوڕێنه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ش له چین ڤیدیۆی خولانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه مراوییه‌ك به‌ده‌وری خۆیاندا، بووه‌ته جێی سه‌رنجی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی.
شرۆڤه‌ی ئه‌م دیارده تازه ناسرووشتییه به چه‌ندین شێواز كراوه، به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، ئه‌و مه‌ڕانه‌ی به ده‌وری خۆیاندا ده‌سوڕێنه‌وه، تووشی نه‌خۆشی به‌كتریای (ئه‌لیستریات) بوونه و به نه‌خۆشی (سووڕانه‌وه - الدوار) ده‌ناسرێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندرۆ فیش، مامۆستا له بواری ته‌ندروستی ئاژه‌ڵان له زانكۆی ملبۆرنی ئوستراڵی رایگه‌یاند، نه‌خۆشی (سووڕانه‌وه - الدوار) به رێژه‌ی %10 تووشی ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵانه ده‌بنه‌وه.
هه‌ندێكیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه هه‌ستی پێشوه‌خته‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌یه به‌ر له هاتنی بوومه‌له‌رزه و گڕكان، به‌مشێوه نیشانی مرۆڤی ده‌ده‌ن، یاخوود به نیشانه‌ی هاتنی رۆژی دوایی و كۆتایی ژیان لێكده‌درێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی ئه‌زهه‌ری مامۆستا له زانكۆی ئه‌زهه‌ری میسری رایگه‌یاند، دیارده‌ی سوڕانه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان به ده‌وری خۆیاندا دیارده‌یه‌كی نامۆیه، به پشتبه‌ستن به ده‌قه ئاینییه‌كان (قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌ممه‌د درودی خوای له‌سه‌ربێت)، كه باس له نیشانه گه‌وره و بچووكه‌كانی رۆژی دوایی كراوه، ئاماژه به‌وه نه‌كراوه سوڕانه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان به‌ده‌وری خۆیاندا، نیشانه‌ی هاتنی رۆژی دواییه، چونكه هێشتا هه‌ندێ نیشانه هه‌ن كه باسیان لێوه‌كراوه، نه‌هاتوونه‌ته دی.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی ئه‌زهه‌ر روونیكرده‌وه، یه‌كێك له نیشانه‌كانی رۆژی دوایی ده‌ركه‌وتنی كه‌سایه‌تی (ئه‌لمه‌هدی)یه، به‌ر له هاتنی ئه‌و هیچ شتێك روونادات، ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت هه‌مووی شتی ناڕاسته.
له‌باره‌ی خولانه‌وه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی ئوردن به ده‌وری خۆیاندا، ئه‌و زانایه دووپاتیكرده‌وه، ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ خاوه‌نه‌كه‌ی له شوێنێك به‌ندیانی كردبێت، دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌یان به‌مشێوه به ده‌وری یه‌كتر ده‌سوڕێنه‌وه، هه‌روه‌ك له ژووره‌وه به‌مشێوه به‌ندكرابوون.