مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەممەد کەسنەزانی دەکات

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەممەد کەسنەزانی دەکات
مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەممەد کەسنەزانی دەکات

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان کرد و جه‌ختیان له‌ په‌ره‌پێدانی کولتووری میانەڕەویی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان كرده‌وه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە (5ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبەری 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی گشتیی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. هه‌روه‌ها جەخت لە پەرەپێدانی کولتووری میانەڕەویی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

00
0
0
0