بۆردومانه‌كانی رووسیا ژماره‌یه‌ك شاری ئۆكرانیای كردووه‌ته تاریكستان

K24 – هه‌ولێر:
سوپای رووسیا زنجیره‌یه‌ك بۆردومانی چڕی بۆ سه‌ر ئاوایی و شاره‌كانی ئۆكرانیا ده‌ستپێكردووه. له ئاكامی ئه‌و بۆردومانانه‌دا به‌شێك له شاره‌كان تینون و به‌شێكیشیان بوونه‌ته تاریكستان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (5ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، سه‌رۆكی ئیداره‌ی سه‌ربازی له شاری كریڤی ریگ، كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، به‌شێكی زۆری شاره‌كه كاره‌بای پچڕاوه و زۆرێك له ده‌زگاكانی گه‌رمكه‌ره‌وه و وێستگه‌كانی سووته‌مه‌نی له‌كار كه‌وتوون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئۆكرانیا گوتیشی: له به‌نده‌ری "ئۆدیسا"ی باشووری ئۆكرانیا، ئاو بڕاوه، كاره‌با نییه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه شاری "سوومی"یش له‌و په‌ڕی باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا كاره‌بای بچڕاوه.
هه‌روه‌ها شاری "میكۆلاییڤ"ـی باشووری ئۆكرانیا، شه‌وانه تاریكستانه، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كه‌ی "ئولكسه‌نده‌ر سینكیڤیتچ" رایگه‌یاندووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئۆكرانیا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه بێ وه‌ستان لێده‌درا، له هه‌موولایه‌كه‌وه مه‌ترسی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كانی رووسیا هه‌بوو.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، "ئولكسه‌نده‌ر ستارۆخ"، فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی "زابۆریژیا" له باشووری ئۆكرانیا گوتی: مووشه‌كێكی رووسی به‌ر ماڵێك كه‌وتووه و له ئاكامیدا دوو كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
شه‌ڕی ئۆكرانیا به هێرشێكی سوپای رووسیا له (24ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.