وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای 25 مێگاواتی به وزه‌ی خۆر داده‌مه‌زرێت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌كی 25 مێگاواتی كاره‌بای به وزه‌ی خۆر له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك واژووكرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ـی كانوونی یه‌كه‌می/دیسێمبه‌ری 2022)، كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای پلوتۆ ئۆتۆ سایکڵ كوردستان گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌كی 25 مێگاواتی كاره‌بای به وزه‌ی خۆر له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك واژووكرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه كه له نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و کۆمپانیای (پلوتۆ ئۆتۆ سایکڵ -Pluto Otto Cycle) واژووی کرا، وێستگه‌یه‌كی كاره‌بای 25 مێگاواتی كه له وزه‌ی خۆر به‌رهه‌مده‌هێندرێت، له‌ماوه‌ی 90 رۆژدا دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
گرنگیدان به سێكته‌ری كاره‌با، یه‌كێكه له هه‌نگاوه له پێشینه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ پێشسختنی ئه‌م سێكته‌ره و به تایبه‌تی له به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ڕێگه‌ی وزه‌ی خۆر .
له كاتێكدا رۆژ یه‌كشه‌ممه (27ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ته‌واوبوونی پرۆژه‌ی دابینكردنی وزه‌ی كاره‌با له‌ڕێگه‌ی سیسته‌می وزه‌ی خۆره‌وه بۆ 40 بیری ئاوی كشتوكاڵی و پێنج بیری ئاوی خواردنه‌وه، له سنووری چه‌ند گوندێكی پارێزگای هه‌ولێر، راگه‌یندرا.
كه پرۆژه‌كه به گوژمه‌ی دوو ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر ئه‌ركی یه‌كێتی ئه‌وروپا دروستكراوه و له‌لایه‌ن به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان له عێراق، سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه كرا، له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، ستیفان شمیت دیگنهارت، بەرپرسی نووسینگه‌ی هەولێری بەرنامەی گه‌شه‌پێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNDP) بە کوردستان24 راگه‌یاند، كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه زۆره بۆ ناوچه‌كه، به‌شێوه‌یه‌ك ساڵانه بڕی هه‌زار و 800 تۆن گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له هه‌رێمی كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه.