تۆمەتباری دزینی ماتۆڕسکیلەکەی دوێنێی ھەولێر دەستگیرکرا
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێك له شاری هه‌ولێر ماتۆڕسكیله‌كه‌ی له‌كاتی نوێژی نیوه‌ڕۆدا له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكی شاری هه‌ولێر لێده‌بردرێت، ئه‌مڕۆ پۆلیسی هه‌ولێر تۆمه‌تباری راسته‌قینه‌ی ئه‌م تاوانه‌ی ده‌ستگیركرد.
هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 5ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022) له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌باره‌ی دزینی ماتۆڕسكیلێك، توانرا بگه‌ین به تاوانباری راسته‌قینه.
هۆگر عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ع.ا.ع)ـه و ته‌مه‌ن 17 ساڵه و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره، دوێنێ ماتۆڕسكیلی گه‌نجێكی له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێك بردبوو، پاش ده‌ستگیركردنی دانی به تاوانه‌كه دانا و ده‌ستبه‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌كه‌ش داگیرا.
روونیشیكرده‌وه، له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا، 11 ماتۆڕسكیل له‌ناو شاری هه‌ولێر دزراوه و به‌م هۆیه‌وه‌ش 16 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر دووپاتیشیكرده‌وه، به دواداچوون بۆ هه‌موو كێشه و گرفته‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن، هه‌ر كاتێك تاوانێك رووبدات، درێغی له‌باره‌یه‌وه ناكرێ.
دوێنێ گه‌نجێك به‌ناوی (خالس مه‌سعود) ماتۆڕسكیله‌كه‌ی له‌كاتی نوێژی نیوه‌ڕۆدا له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكی شاری هه‌ولێر لێده‌بردرێت و كاردانه‌وه‌ی له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنا.
دواتر مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسینگه‌که‌ی راسپارد بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌كه‌ی و هاوکاریکردنی ئه‌و گه‌نجه.
راسته‌وخۆ نووسینگه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به گه‌نجه‌که‌وه کرد و کێشه‌که‌ی بۆ چاره‌سه‌ركرد.