سوودانی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: هه‌موو هه‌وڵێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تاوان بده‌ن
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌ته كۆبووه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 5ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: محه‌ممه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، له‌گه‌ڵ تیمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كۆبووه‌وه.
سوودانی رۆڵی وه‌زاره‌تی ناوخۆی بۆ پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رزنرخاند، كه كاریگه‌ری هه‌یه بۆ سه‌ر پێشكه‌وتنی ئابووری و باشتركردنی ژیانی هاووڵاتییان.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوای له تیمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كرد، هه‌موو هه‌وڵێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تاوان بده‌ن، بۆ راوه‌دوونانی بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ریش، پلانه ئه‌منییه‌كان تۆكمه‌تربكه‌ن.
داواشی له ئه‌فسه‌ر و پله‌دارانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد، گرنگی به كارمه‌نده‌كانیان بده‌ن و لێیانه‌وه نزیكبن و كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ربكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
رۆژی27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و (21) وه‌زیری كابینه‌كه‌ی له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌یان پێبه‌خشرا و وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرا.