واده‌ی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
له‌م هه‌فته‌یه‌دا ناوی وه‌رگیراون له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023) راده‌گه‌یه‌ندرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، سیسته‌می پێشكه‌شكردن بۆ خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (5ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022) كۆتایی پێهێندراو، له ئێستادا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ راگه‌یاندنی ناوی وه‌رگیراوان له سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م ساڵی خوێندن.
له هه‌رێمی كوردستاندا، 14 زانكۆ و 11 په‌یمانگه‌ی تایبه‌ت هه‌ن كه به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆسه‌ی خوێندنی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ساڵانه له‌دوای كۆتاییهاتنی پڕۆسه‌ی وه‌رگرتن له زانكۆ حكومییه‌كان له‌ڕێگه‌ی زانكۆلاینه‌وه، ناوی وه‌رگیراوان له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان ئاشكراده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان24، نزیكه‌ی 19 هه‌زار قوتابی ده‌رچووی له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌راست و باشووری عێراق، فۆرمی پێشكه‌شكردنیان بۆ خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شكردووه و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت نزیكه‌ی نۆ هه‌زار خوێندكار له سه‌رجه‌م به‌شه جیاوازه‌كان وه‌ربگیرێن.
بۆ ئه‌مساڵی خوێندنیش، پڕۆسه‌ی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجامدراوه و به‌پێی رێنمایی ژماره (4)ـی ساڵی 2022 كه پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، مه‌رج و رێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان ده‌ركردبوو، به‌ڵام دواتر به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، كۆنمره‌ی وه‌رگرتنی له به‌شه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان به‌ڕێژه‌ی (3 بۆ 5) نمره دابه‌زاند.
هه‌روه‌ها له دوایین بڕیاریدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسی خوێندن له پلانی وه‌رگرتنی به‌شه پزیشكییه‌كان له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ده‌ركردووه، ئه‌مه‌ش دوای ناڕه‌زایه‌تی چه‌ند رۆژی رابردووی خوێندكارانی هه‌ندێك له كۆلیژه پزیشكییه‌كانی زانكۆ حكومییه‌كان هات، كه ره‌خنه‌یان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كردبوو، كه به كۆنمره‌ی كه‌متر له زانكۆتایبه‌ته‌كان، خوێندكاران له به‌شه پزیشكییه‌كان وه‌رده‌گیرێن.
كوردستان24 زانیویه‌تی، كه وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریداوه، له كۆلیژه‌كانی پزیشكی ددان و ده‌رمانسازی له زانكۆ تایبه‌ته‌كان، ته‌نها 50 خوێندكار بۆ ئه‌مساڵی خوێندن وه‌ربگیرێن، هه‌روه‌ها له به‌شه پزیشكییه‌كانی دیكه وه‌ك شیكاری نه‌خۆشییه‌كان، مایكرۆبایۆلۆجی، بایۆلۆجی و به‌شه هاوشێوه‌كانیان، ته‌نها 75 خوێندكار بۆ ئه‌مساڵی خوێندن وه‌ربگیرێن
پێشتریش وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌رگرتنی نزیكه‌ی 27 هه‌زار خوێندكاری له زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023)، له‌ڕێگه‌ی زانكۆلاینه‌وه راگه‌یاندبوو.