ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی كۆماندۆی سوپای توركیا كوژرا

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كوژرانی ئه‌فسه‌رێكی سوپای وڵاته‌كه‌ی له هێزه‌كانی كۆماندۆ له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (5ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئه‌فسه‌رێك هێزه‌كانی كۆماندۆی سوپای توركیا به پله‌ی راید به‌ناوی (محه‌ممه‌د دومان) له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كوژراوه.
كوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سوپای توركیا له میانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌و وڵاته دێت به‌ناوی "چنگ-قفڵ".
هه‌روه‌ها رۆژی پێنجشه‌ممه (30ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ناسنامه‌ی سه‌ربازێكی دیكه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی په‌كه‌كه‌دا له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كوژراوه به‌ناوی (نه‌دیم كۆركماز).
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژی (26ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا مردنی سه‌ربازێكی دیكه‌ی راگه‌یاند كه له ئۆپه‌راسیۆنی "چنگ-قفڵ" له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا به سه‌ختی بریندارببوو.
پێشتریش له هه‌مان رۆژدا، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كوژرانی دوو سه‌رباز و برینداربوونی سێ سه‌ربازی دیكه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندبوو، كه یه‌كێك له‌و بریندارانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه مردووه.
شه‌وی (26ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا مردنی سه‌ربازێكی دیكه‌ی راگه‌یاند به‌هۆی هه‌وره برووسكه‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژی (25ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ناسنامەی دوو سەربازی ئاشکراکرد، کە لە شەڕی پەکەکە لە ناوچەی زاپ کوژراون، كه یەکێک پله‌ی ئەفسەر بوو.
وەک لە راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیا هاتبوو، کوژرانی ئەو دوو سەربازە بەهۆی هێرشی گەریلاکانی پەکەکە بووە بۆ سەر هێزەکانیان، هاوکات سەربازێکی دیکەشیان برینداربووە.
سوپای تورکیا له 18ـی نیسانی 2022، له رێگه‌ی وشکانی و ئاسمانییه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ناوی "چنگ-قفڵ" بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی په‌که‌که له ناوچه‌کانی زاپ، مه‌تین و ئاڤاشین ده‌ستپێکردووه.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا، تائێستا زیاتر له 90 سەربازی سوپای وڵاته‌كه‌ی لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون.
