تاران پڕۆژه بازرگانییه‌كانی عه‌لی دایی داخست

K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، بڕیاری داخستنی پیشانگه‌یه‌كی خشڵ و چێشتخانه‌یه‌كی سه‌ر به ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئێران، عه‌لی دایی ده‌ركرد.
ئاژانسی هه‌واڵی "ئیسنا"، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران رایگه‌یاند، فه‌رمانی داخستنی ئه‌و شوێنانه ده‌رچووه.
به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسی "ئیسنا"، عه‌لی دایی، تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گرووپی نه‌یاری كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌بووه و له سۆشیال‌میدیادا، ئاسته‌نگی بۆ ئاشته‌وایی و كاری بازاڕ درووست كردووه، هه‌ر بۆیه دادگا بڕیاری داوه پیشانگه‌كه‌ی، كه له گه‌ڕه‌كێكی زه‌نگین نشینی تاران دابخات، كه تایبه‌ت بوو به فرۆشتنی خشڵی گرانبه‌ها.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی بڕیاره‌كه چێشتخانه‌یه‌كی ناوداری عه‌لی دایی داخراوه.
هه‌فته‌ی پێشوو عه‌لی دایی، وتبووی به هۆی پشتیوانیكردنم له خۆپیشاندانه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌كرێت.
له دوای گیانله‌ده‌ستدانی "مه‌هسا ئه‌مینی"(22 ساڵ)، له (16ـی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2022)، زنجیره‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و خۆپیشاندان به‌شێك له شار و شارۆچكه‌كانی ئێرانیان گرتووه‌ته‌وه.
عه‌لی دایی، باشترین یاریزانی گوڵكاری مێژووی تۆپی پێی ئێرانه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا و 109 گۆڵی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا تۆمار كردووه و ئه‌و ژماره پێوانه‌ییه‌ی عه‌لی دایی، له مانگی ئهیلوول/ سێپتمبه‌ری رابردوودا، له لایه‌ن كریستیانۆ رۆناڵدۆ شكێنرا.
له یاری 1998ی ئێران و ئه‌مه‌ریكا، عه‌لی دایی توانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی سه‌ربخات به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به یه‌ك گۆڵی ئه‌مه‌ریكا.