عێراق سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی له سنووره‌كانی جێگیر ده‌كات
K24 – هەولێر
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق چاوەڕێی گەیشتنی کاروانێکی سیستمی بەرگری ئاسمانی دەکات، هەر کاتێک لە فەرەنسا بگات لەسەر سنوورەکان جێگیر دەکرێت.
مه‌هدی ته‌قی ئامرلی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پلانی جێگیرکردنی هێزی فیدراڵ له‌سه‌ر سنووره‌كانی توركیا و ئێران هه‌نگاوێكی گه‌وره و گرنگه، بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق.
دەشڵێت: "كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه گرنگبوون".
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئاماژەی بەوەشداوە، رێوشوێنی دیكه‌ش هه‌ن بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری وڵات ده‌گیرێنه‌به‌ر، له‌وانه جێگیركردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی له‌سه‌ر سنووره‌كان، چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی کاروانێکی دیكه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ن كه له فه‌ره‌نسا كڕدراون.
بەگوتەی مه‌هدی ته‌قی، عێراق به‌نیازە له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه گرێبه‌ستی كڕینی سیسته‌می پێشكه‌وتوو واژۆ بکات.