ئۆكرانیا: دوو بنكه‌ی سه‌ربازیمان له‌نێو خاكی رووسیادا كرده ئامانج
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ئۆكرانیا رایگەیاند، دوو بنكه‌ی سه‌ربازی رووسیایان له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه له‌نێو خاكی ئه‌و وڵاته‌دا كردووه‌ته ئامانج.
فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ئۆكرانیا به رۆژنامه‌ی (نیویۆرك تایمز)ـی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند، كیێڤ له‌رێگه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه دوو بنكه‌ی سه‌ربازی به دووری سه‌دان میل له‌نێو خاكی رووسیادا كردووه‌ته ئامانج.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی (رویته‌رز)، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان له‌نێو خاكی ئۆكرانیادا هه‌ڵدراون و لانیكه‌م دوو فڕۆكه‌ی ئاسمانی رووسیایان له‌نێو یه‌كێك له بنكه سه‌ربازییه‌كاندا كردووه‌ته ئامانج و زیانی زۆری به چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ش گه‌یاندووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی دووشه‌ممه 5ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، دوو بنكه‌ی سه‌ربازیان كه ده‌كه‌ونه ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته له‌رێگه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئۆكرانیاوه كراونه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ سه‌ربازی ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی (فرانس پرێس)، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئۆكرانیای تۆمه‌تباركردووه به‌وه‌ی هه‌وڵده‌دات فڕۆكه ئاسمانییه دوورمه‌وداكانی رووسیا له‌كاربخات، ئه‌و فڕۆكه ئاسمانییانه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا ژێرخانی وزه‌ی ئۆكرانیایان كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌م هێرشانه له‌كاتێكدان، رۆژی یه‌كشه‌ممه 27ـی تشرینی دووه‌می 2022، وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا رایگه‌یاند، كاروانێكی مووشه‌كی "Brimstone-2"ـیان ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا كردووه.
وه‌زاره‌ته‌كه له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه، كاروانێكی هاوكاری سه‌ربازییان گه‌یاندووه‌ته ئۆكرانیا.
ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، كاروانه‌كه مووشه‌كی جۆری "بریمستۆن-2"ـی له خۆ گرتووه و به فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به هێزی ئاسمانی به‌ریتانیا گه‌یه‌ندراوه‌ته ئۆكرانیا.
ئاشكراشیكردووه، له‌نده‌ن تا ئێستا نزیكه‌ی 1000 مووشه‌كی دژه فڕۆكه‌ی وه‌ك هاوكاری داوه‌ته سوپای ئۆكرانیا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و مووشه‌كانه‌ی دژی فڕۆكه‌ن، له توانایاندا هه‌یه ئامانجی ئاسمانی وه‌ك درۆن و مووشه‌كی كرۆز تێكبشكێنن.