لە سنووری هەڵەبجە چوار کەس قاسەی ماڵێک دەدزن

K24 – هەڵەبجە

لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە چوار کەس بە تۆمەتی دزینی قاسەی ماڵێک دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، بە تۆمەتی دزینی قاسەی ماڵێک لە گەڕەکی ئەردەڵان-ی ناحیەی خورماڵ کە بڕی 20 ملیۆن دیناری عێراقی تێدا بووە، بنکەی پۆلیسی خورماڵ چوار کەسی دەستگیرکرد، کە بە هاوبەشی بە ئەنجامدانی ئەو کارە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی پۆلیسی هەڵەبجە، پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیان لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، قاسەکە و بڕی پارەی دەستی بەسەردا گیراوە، کە لە گوندی گوڵپ لەژێر خۆڵدا حەشاریان دابوو.

پۆۆلیسی هەڵەبجە ئاشکراشی کردووە، سەرجەم تۆمەتبارەکان دانیشتووی ناحیەی خوەماڵن، بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون.

.