نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى سويد له عێراق دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان تاووتوێكرد

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی نوێی سوید له عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى سويد له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان تاووتوێكرد و جه‌ختيان له هاريكاريى هاوبه‌ش كرده‌وه.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 6ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ جێسيكا سڤاردسترۆم باڵيۆزى نوێى سويد له عێراق، كۆبووه‌وه، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵيۆزى وڵاته‌كه‌ى له عێراق، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشاندا.
هه‌ردوولا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى سويد له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان تاووتوێكرد و جه‌ختيان له هاريكاريى هاوبه‌ش كرده‌وه، به‌تايبه‌تی له‌و بوارانه‌دا كه جێى بايه‌خى هه‌ردوولان.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى سوێدى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها له‌باره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق، شه‌ڕى دژى تيرۆر و ناوچه‌كه به‌گشتى، بيروڕيان ئاڵوگۆڕكرد.